پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو دابەزیوە و بە زیاتر لە 111 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 111 دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 108 دۆلار و یەک سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ماوەی زیاتر لە چوار مانگە شەڕی ڕوسیا لە ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە و لەو کاتەوە تا ئێستا بەردەوام نرخەکانی نەوت گۆڕانکارییان بەسەردا دێت، پێشتریش ئابووریناسێکی عێراقی ڕایگەیاند، تا ئەم شەڕە بەردەوام بێت، پێشبینی ناکرێت نرخی نەوت دابەزێت.