پۆڵەتیک پرێس
کەمخوێنی یەکێکە لەو کێشانەی ژمارەیەکی زۆر خەڵک تووشی دەبن و بەدەستیەوە دەناڵێنن، سیستمی خۆراکی تەندروست و دەوڵەمەند بە هەندێک جۆر خواردن دەتوانێت چارەسەری ئەم نەخۆشیە بکات.
سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بەم خواردنانە چارەسەری کەمخوێنی دەکات:
-خواردنە دەریاییەکان
خواردنە دەریاییەکانی وەک سەردین، سەلەمون و ڕۆبیان دەوڵەمەندن بە ئاسن و سەرچاوەیەکی سەرەکی ئۆمێگا3ن چارەسەری کەمخوێنی دەکەن.
-سەوزەواتەکان
سەوزەواتەکانی وەک سپێناخ و ئەوانەی دەوڵەمەندن بە ئاسن پێویستە لە سیستمی خۆراکیدا هەبن.
-میوە وشکراوەکان و چەرەساتەکان
بادەم، کشمیش، گازۆ، خورما و قەیسی بەیەکێک لە سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی ئاسن دادەنرێن دەتوانرێت لە بەینی ژەمەکاندا بخورێن.
-بەهاراتەکان
بەهاراتە هیندییەکان ڕێژەیەکی زۆر ئاسنیان تێدایە و سوودێکی زۆریان بۆ جەستە هەیە.