بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید: ڤایرۆسێک هەژمارە بانکییەکانتان دەکاتە ئامانج

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕانی ئاسایشی زانیاری دەربارەی ڤایرۆسێکی نوێ هۆشیاریان دایە بەکارهێنەرانی ئەو مۆبایلانەی بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکەن، ئەو ڤایرۆسە دەتوانێت پەیوەندیە تەلەفۆنیەکان دووبارە ئاڕاستەی ئەو کەسانە بکات کە دزی و فێڵ دەکەن.

ڤایرۆسەکە ناوی “فەیک کۆڵە” کاتێک بەکارهێنەرانی مۆبایلەکان دەیانەوێت پەیوەندی بە شوێنە داراییەکانەوە بکەن وەک بانک دەیگێڕێتەوە، ئەمەش کاتێک ڕوودەدات کە بەکارهێنەران بەرنامەیەک دادەبەزێن بێئاگا بەشێوەیەکی هەڵە ڤایرۆسەکە لە مۆبایلەکەدا دادەبەزێت، ئەوا بەکارهێنەران هەڵدەخەڵەتێنێت و وادەکات پشکنین بۆ کارە داراییانەکانی وەک بانک و پارە بکەن و لەکاتەدا فێڵیان لێدەکات، هەروەها ڤایرۆسەکە توانای گەڕانەوەی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکانی بانکی بەشێوەیەکی نهێنی هەیە.

لەڕێگەی ڤایرۆسەکەوە دەتوانرێت نهێنیە تاکەکەسیەکانی وەک هەژماری بانکی و چەندانی دیکەش بزانرێت، کاتێک تاوانباران دەیانەوێت پەیوەنی بە قوربانیانەوە بکەن لەسەر شاشەی مۆبایلەکە ژمارەیەکی تایبەتی خزمەتگوزاری بانک دەردەکەوێت لەجێی ژمارە ڕاستییەکە، بەهۆی ئەو داواکارییانەی لەکاتی دابەزاندنی بەرنامەکەدا داوایدەکات، دەتوانێت شوێنی کەسەکە بزانرێت، هەروەها دەنگی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکان تۆماربکات و بگاتە لیستی تەلەفۆن و نامەکان.

کۆمپانیای “کاسپەرسکای” ئاسایش ئاگاداری بەکارهێنەرانی مۆبایلەکانی ئەندرۆید دەکاتەوە کە هەموو بەرنامەکان تەنها لە ئەپی تایبەتی مۆبایلە داببەزێن و ئاگاداری ئەو داواکاریانەشبن کەلەکاتی دابەزاندنی بەرنامەکاندا داوای دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا