تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی وەن پڵەس

پۆڵەتیک پرێس

ماڵپەڕەکانی بواری تەکنەلۆجیا تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی وەن پڵەسیان خستەڕوو کە بەمزوانە دەخرێتە بازاڕەوە.

مۆبایلی وەن پڵەس 10ئاڕ کێشەکەی 187 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.55 ئینج و دیقەی پیشاندانی3212/1444 هێرتز و شەپۆلی 120 هێرتز، مۆبایلە توانای پەیوەندیکردنی لەگەڵ تۆڕی فایف جی هەیە، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ئەیت جین وەنی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە چوار کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+8+5+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا