سەرکردەی تاڵیبان لەگەڵ هەواڵگری ئەمریکا کۆبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەری ئاژانسی هەواڵگری سی ئای ئەی، لەگەڵ سەرکردەی بزوتنەوەی تاڵیبان، کۆبۆوە.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاوی کردووە، ویلیام بێنز بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ئەمریکی سی ئای ئەی، لەگە عەبدولغەنی پرادار سەرکردەی بزوتنەوەی تاڵیبان، لە کابول کۆبۆوە.

لە هەمان کاتدا، بایدن دەڵێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا بڕیار دەدات، سەبارەت بە درێژکردنەوەی ماوەی گواستنەوەی هاوڵاتیانی ئەمریکا لە کابول، کە دوا وادە ٣١ی ئابە.

بەڵام هەندێک لە ڕاوێژکارەکانی دژایەتی دەکەن، بەهۆکاری ئەمنی، لە ئێستادا بایدن بەردەوامە لە بیر کردنەوە لەوەی دوای بڕیارەکە پێویستە چی بکرێت بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا