بڕیارێکی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەردەچێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان راگەیاند ” لەلایەن جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكانیان پێدراوەو  سێ مەرجيش بۆ رێگەپێدانیان دانراوە”.

ئومێد كوردی، نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند:” لەلایەن نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاگاداركراونەتەوە پێیان وتراوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی جام رەش نین و چەکیان تیا نیە و خاوەنەکانیان کیشەی یاساییان نیە هاوڵاتیان دەتوانن بەکاریان بهێنن”.

هاوكات، لیوا عەبدولقادرعەزیز، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلانەی پێشتر لەلایەن هێزەئەمنییەكانیشەوە دەستیان بەسەردا گیراوە ئەگەر ئەو کێشانەیان نەبێت دەدرێنەوە بە خاوەنەکانیان.

ماوەیەك لەمەوپێش لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری و پارێزگای هەڵەبجەو ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان ھەڵمەتی گرتنی ئۆتۆمبیلی جامڕەش و بێ سەرەتا و چەکی بێ مۆڵەت دەستی پێکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا