پۆڵەتیک پرێس
لینۆڤۆ تابێکی نوێ بەناوی لینۆڤۆ تاب پی12 پڕۆ بە تایبەتمەندی زۆر بەرهەم دەهێنێت.
لینۆڤۆ تاب پی12 پڕۆ لە پلاستیک و ئەلەمنیۆم دروستکراوە، کێشەکەی 323 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 11 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2560/1600 پێکسڵ، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن730 جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ650 ی تێدابەکارهاتووە.
ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، تابەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(16+8) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سیڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 7500 میلی ئەمپێرە.
بڕیارە تابەکە بەمزوانە بەڕەنگەکانی خۆڵەمێشی و زیوی بەردەست بێت.