هواوی مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هواوی مۆبایلی هواوی مەیت ئێکس3 بەباشترین تایبەتمەندی دروستدەکات و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکان.

هواوی مەیت ئێکس3 کێشەکەی 250 گرامە، شاشەکەی لەجۆری فۆڵدەبڵ ئۆلیدە بەقەبارەی نۆ ئینج و دیقەی2340/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری کیرین9000 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی تووی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+16+12) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی 512 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید13 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 4800 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا