تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی سامسۆنگ

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی ئەی13 فایف جی دەخاتەڕوو، بەراورد بە مۆبایلە زیرەکەکانی دیکە کە لەگەڵ تۆڕی فایف جی کاردەکەن نرخێکی ڕکابەری هەیە.

پێکهاتەکەی لە کانزا و پلاستیک دروستکراوە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێسە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2340/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 396 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی700 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی توی تیدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(2+5+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، چاوەڕوان دەکرێت پێش کۆتای هاتنی ئەمساڵ بخرێتە بازاڕەوە نرخەکەشی لە 175 دۆلارەوە دەست پێدەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا