وەرگەڕانی پاسێک لە تورکیا مردن و برینداربوونی 32 کۆچبەری لێکەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ئاکامی وەرگەڕانی مینی پاسێک لە پارێزگای وان-ی ڕۆژهەڵاتی تورکیا، 12 کۆچبەر گیانیان لەدەستداو 20 کۆچبەری دیکەش بریندار بوون.

ئاژانسی ئەنادۆڵ لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردووەتەوە، “مینی پاسەکە زیاد لە توانای خۆی سەرنشینی هەڵگرتووە و بەوهۆیەوە وەرگەڕاوەو ئاگری گرتووە.

سەرچاوەکە ڕاشیگەیاندووە، تیمەکانی فریاکەوتن و ڕزگارکردن و ئاگرکوژێنەوە بەزوویی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کردووە، “ئەو ڕووداوە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 12 کۆچبەرو 20 کۆچبەری دیکەشی بریندار کردووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا