فڕۆکەکانی تورکیا چیای کورەژار بۆردوومان دەکەن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فڕۆکەکانی تورکیا زنجیرە چیای کورەژاریان لە سنووری شارۆچکەی شیلادزێ لە قەزای ئامێدی بۆردوومانکرد، بەپێی زانیاریەكانیش بۆ یەكەم جارە ئەو شوێنە بۆردومان بكرێت.

سەرچاوەیەك لە ناحیەی شیلادزێ بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: “بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا دوو جار لەسەر یەک بۆردومانی زنجیرە چیای کورەژاریان كردووە، بەڵام خۆشبەختانە جگە لەزیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە”.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی “بۆردومانەكە لەپشت كۆمەڵگەی سیرێی سەر بە ناحیەی‌ شیلادزێ‌ بووە، ئەوە بۆیەكەم جارە ئەو شوێنە بۆردومان بكرێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە 23ی نیسانی ئەمساڵ، تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی و زەوینی بۆ چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگای دهۆک ئەنجامدا و تاوەکو ئێستا هێزەکانی لە 12 شوێن نیشتەجێکردوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا