بارتۆمیۆ ترینكاوی ناساند و ڕایكرد

پۆڵەتیك: سپۆڕت
هەروەك چاوەڕوان دەكرا یانەی بەرشەلۆنە لە لایەن سەرۆكەكەی خۆسێ‌ ماریا بارتۆمیۆوە یەكێك لە بۆندەكانی یانەكەی كە لە مانگی كانونی دووەم بە كۆتا هێنا بوو فرانچیسكۆ ترینكاوی پرتوگالی بە میدیاكان ناساند.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بارەگای یانەی بەرشەلۆنە خۆسی ماریا بارتۆمیۆی سەرۆكی بەرشەلۆنە فرانچیسكۆ ترینكاوی پرتوگالی یاریزانی یانەی سپۆرتینگ براگای پرتوگالی بە ڕاگەیاندنەكان ناساند و بە بێ‌ ئەوەی هیچ جۆرە لێدوانێك بدات یاریزانەكەی جێ‌ هێشت و ڕۆیشت.

دواتر و پاش نماییش كردنی تواناكانی یاریزانەكە سەبارەت بە گواستنەوەی بۆ بەرشەلۆنە و دۆخی ئێستای یانەكە دواو وتی: (خۆشحاڵم بەوەی ڕووم كردە باشترین یانەی جیهانی تۆپی پێ‌ دەزانم دۆخەكە لە ئێستادا لە بار نییە، بەڵام من هاتوومەتە ئێرە ئەوە گرنگە لە داهاتوودا تواناكانی خۆم پێشكەش بكەم ئیدی ڕاهێنەر چۆن و بە چ شێوەیەك یاریم پێ‌ دەكات ئەوەیان لە دەستی ڕاهێنەر دایە و منیش بە بێ‌ هیچ كێشەیەك ئامادەییم تیادایە جێبەجێی بكەم).

سەبارەت بە هەواڵە گەرمەكانی ڕۆیشتنی لیۆ میسی یاریزانە لاوە پرتوگالییەكە وتی: (بە هیوام بمێنێتەوە ئەو چێژبەخش و هیوا بەخشە بە هاندەران و بە جەماوەری تۆپی پێی یانەكە، بەڵام ئەگەر دۆخەكەش بە شێوەیەكی تر بوو ئەوەیان بڕیاری خۆیەتی و كەس ناتوانێت قسەی تیادا بكات).

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا