مەترسیەکانی بەتاڵ بوونەوەی باتری مۆبایلەکەت بە تەواوی

پۆڵەتیک پرێس

بۆریس پۆکاریڤ، بەرپرسی پرۆژەی ئینرجی نێت، ڕوونی کردەوە بەتاڵ بوونەوەی باتری مۆبایل لە بارگە بە تەواوی زیان بە باتری مۆبایلەکەت دەگەیەنێت تەمەنی کورت دەکات.

پۆکاریڤ وتیشی، شەحنی مۆبایلی زیرەک کاتێک دەگاتە ڕێژەی لە %١٠٠ دواتر بەتاڵ بوونەوەی بەتەواوی دەبێتە هۆی کورت بوونی تەمەنی باتری، بەڵام کۆمپانیاکان لەبەر بازرگانی دەڵێن کە دوای بەتاڵ بوونەوەی پێویستە بارگاوی بکەیتەوە.

ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەش دا، تەمەنی باتری پەیوەندی هەیە بە سوڕی بارگاوی کردنەوە، توانای باتری لە ٩٠ بۆ ١٠٠ بۆ یەک جار بارگاوی کردن، بەڵام مۆبایلە زیرەکەکان وا دیزاین کراون بگاتە ٣٠٠ بۆ ٥٠٠ کە ئەمەش باتری تێک دەدات.

ئەوەشی خستەڕوو بەجێ هێشتنی مۆبایل بە شەحنەوە بە درێژایی شەو، هیج کێشەیەکی نیەو زیان نە بە باتری نە بە بەشەکانیتری مۆبایلەکە ناگەیەنێت کاتێک شەحنی بە تەواوەتی پڕ بوو بۆخۆی لە بارگاویکردن دەوەستێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا