شیاومی مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی مۆبایلی نوێی شیاومی میکس فۆڵد دروست دەکات توانای نوشتانەوەی هەیە و ڕکابەری مۆبایلە نوشتاوەکان دەکات.

پێکهاتەی مۆبایلەکە لە کانزا و پلاستیک دروستکراوە، بە شوشەیەک داپۆشراوە پارێزگاری ڕوشان و بەرکەوتن بگرێت، شاشە بنەڕەتیە ناوەکییەکەی لە جۆری ئۆلیدە بەقەبارەی ٨.١ ئینج و دیقەی پیشاندانی ٢٤٠٠/١٨٦٠ پێکسڵ، دووریەکانی ٤:٣ و تێکڕای ڕووناکییەکەی ٦٠٠ مۆمە.

شاشەی دەرەوەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی ٦.٥٢ ئینج و دیقەی پیشاندانی ٢٥٢٠/٨٤٠ پێکسڵ بە شەپۆلی ٩٠ هێرتز، دەتوانرێت پشتی پێببەسترێت لەکاتێکدا ئەگەر نەتەوێت پێکهاتەی مۆبایلەکە بکەیتەوە یان وەک شاشەیەک بۆ پەیوەندی تەلەفۆنی و گرتنی وێنەی ئاسایی و سێڵفی بەکاربهێنرێت.

مۆبایلەکە چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ٨٨٨ لە پێشکەوتنەکانی کوالکۆمی تێدابەکارهاتووە، دوو جۆری هەیە، یەکێکیان ڕامەکەی ٨ گێگابایتە و میمۆریەکەی ٢٥٦ گێگابایتە، جۆرێکی دیکەش ڕامەکەی ١٢ گێگابایتە و میمۆریەکەی ٥١٢ گێگابایتە.

توانای پاتریەکەی ٥٠٢٠ ملی ئەمێرە، چوار بڵندگۆی لەجۆری هارمەن کاردۆن هەیە، دیقەی کامێرا بنەڕەتیەکەی (١٠٨+١٣) مێگاپێکسڵە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا