وەزیری داد: وەڵامی دادگای فیدڕاڵى دەدەینەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی ھەرێمی كوردستان داوای دامەزراندنی دادگایەكی تایبەت بە تاوانەكانی داعشی كرد، لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە ئەو داواكارییەی ھەرێمی كوردستان رەتكرایەوەو بەنادەستوری دانرا، وەزیری دادی هەرێمیش رایدەگەیەێت مەبەست لە دامەزراندنی دادگاكە، بۆ دادگاییكردنی ئەو كەسانە بووە كە تاوانی كوشتن و ئەشكەنجەدانی خەڵكیان ئەنجام داوە بۆیە وەڵامی دادگای فیدڕاڵى دەدەنەوە.

فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان راگەیاندووە، مەبەست لە پێشكەشكردنی داواكاری بۆ دامەزراندنی دادگایەكی تایبەت بە تاوانەكانی داعش، ئەوە بووە كە ئەو تۆمەتبارانەی دەستیان ھەبووە لە كوشتن و ئەشكەنجەدانی ھاووڵاتیان، دادگایی بكرێن، چونكە دادگاییكردنی تۆمەتباران، جێبەجێكردنی دادگەرییە بۆ گەیاندنی تۆمەتباران بە سزای خۆیان.

وتیشی، دوو ساڵە ھەرێمی كوردستان چەندین بەڵگەنامەی لەسەر تاوانەكانی تیرۆریستانی داعش ئامادە كردووە و كاری لەسەر كراوە.

سەبارەت بەبڕیارەكەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، وەزیری دادی هەرێم رایگەیاندووە، پێداچوونەوە بۆ بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی دەكەن و لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان وەڵامی خۆیان بۆ بڕیاری دادگاكە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، دامەزراندنی دادگایەك بۆ تاوانەكانی داعش، دادگایەكی تایبەت نییە، بەڵكو دادگایەكی تایبەتمەندە و جیاوازی زۆر ھەیە لە نێوان ئەو دوو دادگایە دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا