ئەپڵ تەکنیکێکی نوێ زیاد دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەپڵ ئاشکرای دەکات، ئەم بەهارە تەکنیکی spring Loadedزیاد دەکات کە کۆمەڵێک تەکنیکی ئەلیکترۆنی نوێ لەخۆ دەگرێت.

بەپێی وتەی بەکارهێنەرانی ئەپڵ، زیاتر لەسەر تایبەتمەندی Siriتەکنیکەکان بەکار دەهێنرێت کە تایبەتە بە دەنگ، زانیاری زیاتریان لە ماڵپەڕی سەرەکی خۆیان بڵاو کردۆتەوە.

بەپێی بڵاوکراوەکان ڕەنگە، لەم ساڵدا کۆمەڵێک ئامێری نوێی ئایپاد، لە نیوەی ئەمساڵدا بەرهەم بهێنرێت لە نێوانیشیاندا ئایپاد پرۆ یەکێکە لە جۆرەکان، کە چارەسەرکەتی ئەپڵ ئێم ١ی لە ئامێرای ماکبوکەوە بۆ بەکارهێنراوە، پێوانەی شاشەکەی ١٢.٩ ئینج دەبێت بە تەکنیکی مینی لید دروست دەکرێت.

هەروەها یەکێکیتر لە جۆرەکان ئایپاد مینیە، کە پێوانەی شاشەکەی ٨.٥ ئینجە، شاشەکەی لە جۆری مینی لید دروست دەکرێت، بە دیقەی ١٤ – ١٦ مێگاپێکسڵ.

بەپێی بڵاو کراوە تەکنەلۆژیەکان ڕانگە ئەمساڵ، ئەپڵ درەنگتر ئامێرەکانی بخاتە بازاڕەوە بەهۆی ئەوەی تەکنیکی پێشکەوتوویان تیادا بەکار دەهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا