مستەفا كازمی: پێویستە كەمتر پشت بە داهاتی نەوت ببەستین

پۆڵەتیك پرێس:

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، كار لەگەڵ سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتیدا دەكات بەمەبەستی چاكسازیكردن لە دۆخی ئابووری وڵات.

مستەفا كازمی لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كریستالینا جۆرجیفا بەڕێوەبەری گشتی سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی لە واشنتۆن، ئەوەی دڵنیاكردەوە بەمەبەستی چاكسازیكردن لە ئابووری عێراق لەگەڵ سندوقی نێودەوڵەتی كار دەكات.

كازمی راشیگەیاند، بەمەبەستی چاكسازی لە ئابووری وڵات لەگەل سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی بەدوای رێككەوتنێكدا دەگەڕێن، بەمەبەستی ئەوەی پەرە بە كەرتەكانی دیكەی ئابووری بدرێت و كەمتر پشت بە داهاتی نەوت ببەسترێت.

هاوكات، كریستالینا پیرۆزبایی لە كازمی كرد، بۆ ئەو توانایەی، كە هەیەتی لە دروستكردنی جێگیری لە عێراق لەو ماوەیەی، كە دەسەڵاتی گرتووەتەدەست.

هەروەها جەختی لەوەش كردەوە، دڵنیان لەوەی كاری هاوبەش لەگەڵ عێراق دەكەن و ئاماژەی بەگرنگی پاڵپشتی ئەمریكا بۆ وڵاتەكە كرد لەدامەزراوە ئابوورییە نێودەوڵەتییەكاندا لەنێویشیاندا، سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی و بانكی نێودەوڵەتی.

رۆژی چوارشەممە ١٩ی ئاب، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە واشنتۆن و بڕیارە ٢٠ی ئاب لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكادا كۆببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا