چەند تایبەتمەندییەكی شاراوە لە ios 14.3

پۆڵەتیك پرێس:
كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی لەدواین نوێگەریدا، چەند تایبەتمەندییەكی لەسیستمی نوێی ئای ئۆ ئێسدا دانا بۆ بەكارهێنەرانی.

لە سیستمە نوێیەكەدا تایبەتمەندی (cnet7)(شاراوە) هەیە، كە بەكارهێنەران دەتوانن سودی لێوەربگرن.

دیاریكردنی بەرنامەی بەریدی ئەلیكترۆنی‌و وێب گەڕ
لەم سیستمە نوێیەدا ئەپڵ ئازادی داوە بە بەكارهێنەرانی بۆ بەكارهێنانی بەریدی ئەلیكترۆنی‌و وێبگەڕ، بۆ نموونە دەتوانیت outlook بەكاربهێنی بۆ ئیمەیڵی تایەبتی خۆت،chrome بەكاربهێنی وەك سایتی وێبگەڕ.

ڕزگار بوون لە زۆری بەرنامە لەسەر شاشەی سەرەكی
بەكارهێنەر دەتوانێت لە و شاشەیە ڕزگاری بێت، كە تەواوی بەرنامەكانی لەسەر كۆبووەتەوە، كە بەردەوام بەكاریانناهێنێت.

سڕینەوەی بەرنامە سەرەكییەكان لەسەر شاشە
ئەم جارە ئەپڵ جیاواز لە سیستمەكانی پێشووی ڕێگەی داوە، كە بەرنامە سەرەكییەكان لەسەر شاشەی سەرەكی لابەریت بەمەش شاشەكە جوانتر دەردەكەوێت.

چاككردنی وێنە
لە ئێستادا ئەپڵ تایبەتمەندییەكی زیادكردووە بۆ چاككردن و دەسكاریكردنی وێنەكان لە ڕێگەی (pro raw), بەڵام لە ئێستادا تایبەتمەندییەكە تەنیا لە iphone 12’iphone 12 promax, بەردەستە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا