نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

 

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤٥ دۆلار و ٢٠ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٤٢ دۆلار و ٢٥ سەنت دەفرۆشرێت.

 

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورییەکان، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ١٠٪ و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبووەتەوە.

 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت ٢٠ی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

 

هاوکات، لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا