وادەی ناردنی پارەکەی هەرێم و ڕاگەیاندنی خشتەی مووچە ئاشکراکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ، وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر ناردنی پارەکەی هەرێم بۆ مانگی شوبات کرد و دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە11ی ئادار، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، واژۆی لەسەر ناردنی پارەی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان کرد و ئەمڕۆ پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم.

ڕوونیکردەوە، ئەگەر ئەمڕۆ پارەکە بخرێتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم، ڕۆژی سێشەممە یان چوارشەممە خشتەی مووچە ڕادەگەیەنن.

به‌پێی فه‌رمانه‌كه‌، بڕی 130 ملیار دینار بۆ  مووچه‌ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ تایبه‌ت به‌ خانەنشینی هەرێم و چاودێری كۆمەڵایەتی ڕەوانەکراوە، هەروەها بڕیاره‌ به‌ چه‌ند گوژمه‌یه‌كی دیكه‌ ته‌واوی مووچه‌ی ئه‌و مانگه‌ ره‌وانه‌ی هەرێم بكرێت.

لەکاتێکدا، بەپێی بڕیاری تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، بەبێ دروستکردنی کارتی بانکی، بەهیچ جۆرێک پارە بۆ مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی هەرێم خەرج ناکرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا