پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، خوێندکارانى هەرێمى کوردستان لە مەرجى مانەوە لە شارێکى وڵاتى روسیا دەبەخشرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە17ی کانونی دووەم، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڵاویکردەوە،” لە فەرمانێکى وەزاریدا بە ژمارە (907) لە ڕێکەوتى (2024/1/17) کە واژۆی د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرە بڕیاردرا بە بەخشینى ئەو خوێندکار و قوتابیانەى لە شارى بێلگۆرەدى وڵاتى روسیاى فیدرال دەخوێنن لە مەرجى مانەوە و گەڕانەوەیان بۆ هەرێمى کوردستان تا کۆتاى ئەم سمستەرەى خوێندن”.
ڕوونیکردەوە، ئامانج لە بڕیارەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بریتییە لە پاراستنى ژیانى ئەو خوێندکار و قوتابیانەى هەرێمى کوردستان کە لە شارى بێلگۆرەدى وڵاتى روسیاى فیدراڵ دەخوێنن بەهۆى نزیکى ئەم شارە لە بەرەکانى جەنگ.