کۆمسیۆن: 14 تانە لە ئەنجامی کۆیایی هەڵبژاردن دراون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەی یەکشەممە ماوەی وەرگرتنی تانەکان لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق تەواو دەبێت. بەرپرسێکی کۆمیسیۆنیش دەڵێت، لە یەکەم رۆژدا 14 تانە وەرگیراون.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، لە دوێنێ هەینییەوە دەرگای پێشکەشکردنی تانەکان لەسەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کراوەتەوە، تاوەکو کۆتایی دەوامی فەرمیی سبەی یەکشەممە بەردەوام دەبێت.

سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەدا تانەکان لە بەغدا و سەرجەم ئۆفیسەکانی کۆمیسیۆن لە پارێزگاکان وەردەگیرین، بەڵام دەبێت بەڵگەی تەواو و سەلمێنراو پێشکەش بکرێت، دواتر تیم و لیژنەیەکی تایبەت سەیری تانەکان دەکات و پێشکەشی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی دەکات، ئەویش دواتر وەک راسپاردە پێشکەشی دەستەی دادوەریی تایبەت بە هەڵبژاردنی دەکات، ئەو دەستەیە بە ئەرێنی و نەرێنی بڕیار لەبارەی ئەو تانانە دەدات.

سەبارەت بە وادەی یەکلاکردنەوەی تانەکان، عیماد جەمیل وتی: وادەیەک دیاری نەکراوە، ئەمە دەکەوێتە سەر ژمارە و جۆری ئەو تانانەی پێشکێش دەکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا