نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێم، بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار نزمبوونەوەی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی تشرینی دووەم، تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە،100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 158 هەزار و 500 دیناری عێراقی کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت.

بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی نزیکەی 750 دینار بەراورد بە دوێنێ کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو بەرزتربووەتەوە.

زیاتر لە ساڵێکە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار ناجێگیرە، هەرچەندە بانکی ناوەندیی عێراق چەندین رێکاری بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دراوەکەی بەرامبەر بە دۆلار گرتووەتەبەر، بەڵام هێشتا بەهای دۆلار لەبەرزیدا ماوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا