پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێوە لە شێخان گەنجێکی 24 ساڵ لەلایەن هاوڕێیەکییەوە کوژرا.
قائیمقامی شێخان ڕایگەیاند، پیشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە گەنجێک لەلایەن هاوڕێیەکی خۆیەوە تەقەی لێکرا و پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بکوژەکە تەمەنی 16 ساڵە و هاوڕێیەکی خۆی بەناوی محەمەد موسا کە تەمەنی 24 ساڵە بە گولـلە کوشتووە.
بەگوێرەی قسەکانی قائیمقامی شێخان، هۆکاری ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا دروستبووە و بەهۆیەوە محەمەد کوژراوە.