بەهای دۆلار لە دابەزیندایە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان، نرخی دۆلار بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە ئەم هەفتەیە دابەزی و 100 دۆلار بەرامبەر بە 157 هەزارو 750 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و لەماوەی کاتژمێرێکدا، نزیکەی 2000 دینار لە بەهاکەی لەدەستداوە،

لە سێ رۆژی رابردوودا، دۆلار نزیکەی 5 هەزار دینار لە بەهاکەی لەدەستداوە.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە و بەتایبەتی پاش کۆبوونەوەکەی رۆژی شەممەی رابردوو، کە وەفدێكی بانكی ناوەندیی عێراق لەشاری ئەبوزەبی ئیمارات لەگەڵ لێپرسراوی پرۆسەی هەناردە دەرەكییەكان بۆ پارەداركردنی هاوردەكان كۆبۆوە و لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتن کە یەكەمیان بریتییە لە رێككەوتن لەسەر پارەداركردنی پێشوەختیهەژماری پێنج بانكی عێراقی بە دۆلار لە بانكە ئوردنییەكان و حەواڵەكانیان لە رێگەی بانكی جەی پی مۆرگانی ئەمریكییەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا