کامێرەکانی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگەی هەولێر-پیرمام

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سەرجەم کامێرەکانی تیژڕەوی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگەی هەولێر_پیرمام بۆ ماوەی یەک هەفتە بەشێوەی ‘تاقیکردنەوە’ دەکەونە کار و لەپاش هەفتەیەک لەو بەروارە، کامێرەکان دەستدەکەن بە تۆمارکردنی سەرپێچییەکان.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی تشرینی یەکەم تا 1ـی تشرینی دووەمی 2023، سەرجەم کامێرەکانی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگەی هەولێر_پیرمام لە بازگەی هەولێر تاکو پشت تونێلی پیرمام ، بەشێوەی ‘تاقیکردنەوە’ دەخرێنە کار.

هاتووچۆی هەولێر دەشڵێت، “لە کاتژمێر 12ـی شەوی رۆژی 1-11-2023ەوە، سەرجەم کامێراکان دەست دەکەن بە تۆمارکردنی سەرپێچییەکام”.

هاتووچۆی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، خێرایی رێگەپێراو لەسەر رێگەی هەولێر پیرمام بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک 100 کیلۆمەتر و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر 80 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، جگە لەناو تونێلی پیرمام کە ئەوپەڕی خێرایی تێیدا 70 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

May be an image of 2 people and text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا