پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییە ناوخۆییەکانی ئێران، ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 پلەی رێختەر، باشووری وڵاتەکەی هەژاندووە و لە ئەنجامدا 9 کەس بریندار بوون.
میدیاکان ئێران بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ هەینی 20ـی تشرینی یەکەم، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 پلە ناوچەی خانە زینیانی نزیک شیرازی هەژاندووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، چەقی بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر بووە لە نزیک شاری شیراز بووە.
لە 26ی (کانوونی یەکەم/12)ی 2003، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.6 پلە شاری بام-ی لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران هەژاند و زیاتر لە 31 هەزار کەس گیانیان لە دەستدا.
ئێران دەکەوێتە سەر یەکێک لە چالاکترین پلێتە جیۆلۆجییەکان کە زۆرترین بوومەلەرزەی تێدا روودەدات و لەم ساڵانەی دوایشدا دەیان بوومەلەرزە لەو ناوچانە روویانداوە.