وەزارەتی دارایی وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی ‏وەزارەتی دارایی هەرێمی ‏كوردستان دەڵێت، هەفتەی داهاتو 700 ملیار دینارەكەی بەغدا دەچێتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی‌و دوای ئەوە دەستبەدابەشكردنی موچەی مانگی ئاب دەكەن.

هونەر جەمال، وتەبێژی ‏وەزارەتی دارایی هەرێمی ‏كوردستان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دینارەكەی بەغدا دەچێتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی و دوای ئەوە دەستبەدابەشكردنی موچەی مانگی ئاب دەكەین.

وتیشی‌، مانگی پێشو لەبەرئەوەی لەسێ بانكەوە پارەی موچە هاتە سەر هەژمارەكەمان، رێكارەكانی دابەشكردنی موچە هەفتەیەكی خایاند، بەڵام ئەم مانگە رێكارەكان كاتێكی كەمتری پێدەچێت.

وتەبێژی وەزارەتی دارایی ئەوەشی‌ وت، وەزیری دارایی‌و ئابوری هەرێمی كوردستان بۆ بەرگریكردن لە موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەچێتە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا