تۆش دەتوانیت یەکێتی بیت

یەکێتی هیچ ئەندامێکی لێ زیاد نییە و کەسیشی پێ کەم نییە، تۆش دەتوانیت یەکێتی بیت.

یەکێتیبوون واتە بوون بە ئەندام و لایەنگری حزب، چ حزبێک، حزبێکی سیاسی دێرین کە خەباتی لە پێناوی ئازادی و دیموکراسی و مافە رەواکانی خەڵکدا کردبێت، لە ژیانی شارستانیدا بڕوای بە هەڵبژاردن و بردنەوە دەبێت، بڕوای بە راگرتنی هاوسەنگیی هێز و ئاڵوگۆڕی دەسەڵات، لەڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە بێت.

خاوەنی رووبارێک خوێن

ئەم حزبە دێرینە، خاوەنی رووبارێک خوێن و خەرمانێکی ئێجگار گەورەی قوربانیدانە، خاوەنی کۆمەڵێک هەڤاڵ و رەنجدەر بووە کە تەنانەت لە بەرەکانی جەنگ و لە کونجی زیندانیشدا نەبەزیون.

هەڤاڵی یەکێتی دایم چوست و چاونەترس و سرک و هۆشیار و پارتیزان بووە، زۆربەیان یان شەهیدبوون یان کەمئەندام، یان فەرماندە بوون یان پێشمەرگە، تێکەڵەیەک لە خەڵکانی سیاسی و رۆشنبیر و دکتۆر و شارنشین و گوندنشین و رەنجدەر و کۆڵنەدەر، ئەندامێتیان کردووە.

لە قۆناغە جیاوازەکاندا لە نێو هەڤاڵانی یەکێتیدا، سەرۆک مام جەلال هەڵکەوتووە و بووە بە رابەر و سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دوای سەرۆک مام جەلال دوو هەڤاڵی دیکەی یەکێتی، سەرۆکایەتی کۆماری عیراقیان گرتۆتە ئەستۆ.
یەکێتی سەرچاوەیەکی بەهێز بووە بۆ پێگەیاندن و ئامادەکردنی ئەندام و شۆڕشگێڕی نوێ، لەسەردەمی خەباتدا هەندێک ئەندامی یەکێتی بەبێ چەک و تفەنگ پێشمەرگایەتیان کردووە، لەسەردەمی شار و حوکومڕانیدا، ئەندامانی یەکێتی پلەی باڵایان هەبووە لە بەڕێوەبردندا.

یەکێتی بوون چۆن بێت؟


دەبێت یەکێتیبوون بۆ مەرامی شەخسی نەبێت و حزب بەکارنەهێنرێت بۆ وەرگرتنی پۆست و ئیمتیاز، دەبێت یەکێتیبوون بۆ خاتری حزب بێت و ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان زیاتر خزمەت بە حزب بکات و بەهێزتری بکات، نەوەک بەهۆی یەکێتییەوە پێگە و سەرمایە و دەسەڵاتی خۆی پێکەوەبنێت.

بەگوێرەی بەرنامەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەم حزبە بەنیازە زیاتر لە جاران برەو بەچینی گەنجان بدات و بە ئەستێرەی گەشی درەوشاوەی نێو کۆمەڵگە ناویان دەبات، چونکە دەزانێت چینی گەنجان و یەکێتی تەواوکەری یەکترین.

هەستیار مارف ئاغا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا