پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە پارێزگای بابل، تەواوی ئەندامانی خێزانێکی شەش کەسی گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوە هەواڵییەکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 1-20-2023، بەهۆی گڕگرتنی ماڵێک لە ناحیەی مەدحەتیەی پارێزگای بابل، خێزانێکی 6 کەس، سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.
شایەتحاڵێک بۆ پێگەی (ئەمڕۆ بەغداد) ئەوەی ئاشکراکردووە، “رووداوەکە بەهۆی شۆرتی کارەبای ناو ئامێرێکی فێنککەرەوەی (سپلیت) ناو ماڵەکە روویداوە، و سەرەنجام بووەتە هۆی درووستبوونی ئاگرێکی گەورە لە ماڵەکەدا”.
بەهۆی گەورەیی ئاگرەکە و درووستبوونی دووکەڵێکی زۆر، خێزانەکە نەیانتوانیووە خۆیان رزگاربکەن و سەرەنجام، هەر شەش ئەندامی خێزانەکە گیانیان لەدەستداوە.
رووداوەکە پاش 5 رۆژ لە کارەساتەکەی قەزای حەمدانییە دێت کە تێیدا بەهۆی گڕگرتنی هۆڵێکی زەماوەندی قەزاکە، نزیکەی 102 کەس گیانیان لەدەستدا و 200ی دیکەش بریندار بوون.