ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد؛ “بە ئۆنلاین قوماری کردووە”

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بە شێوەی ئۆنلاین لە ماڵەکەی خۆیدا خەریکی ئەنجامدانی قومار بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ی ئەیلوولی 2023، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوونی وورد لەسەرکەسێکی بەڕەگەز عەرەب بەناوی (م.م.ج) دانیشتووی شاری (هەولێر) کە تۆمەتبارە بە یاریکردنی قۆمار لە جۆرەکانی (دۆمبەلە، بەنکۆ و پۆکەر) کە بە شێوەی ئۆنلاین لە ماڵەکەی خۆیدا ئەنجامی داوە.

ئاسایشی هەولێر روونیشیکردەوە، پاش وەرگرتنی فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولیر، لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی مەیدانی هێزەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابووری، تواندرا تۆمەتبار دەستگیربکرێت و سەرجەم ئەو کەلوپەلانەی بۆ مەبەستی ‘قومارکردن’ بەکاریهێنابوون دەستی بەسەردا گیرا.

هاوکات ئاسایشی هەولێر راشیگەیاند، لە ئیستادا تۆمەتبار دۆسیەی یاسایی بۆکراوەتەوە و رەوانەی بەردەم یاسا کراوە.

No photo description available.

May be an image of 1 person and fruit

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا