پۆڵهتیك پرێس:
ئاسایشی سلێمانی لهڕاگهیهندراوێكدا، ههڵوێستی خۆی لهسهر شهڕهكهی ئهمڕۆی بازگهی تاسڵوجه ئاشكراكرد.
لهڕاگهیهندراوهكهی ئاسایش كه وێنهیهكی بۆ پۆڵهتیك پرێس نێرادراوه ئهوه هاتووه، “ئەمرۆ (10/2/2021) کاتژمێر (10:30)ى سەر لەبەیانى لەبازگەى تاسڵوجە سەر بە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى لەکاتى تیپەربوونى ئۆتۆمبێلیکى سەر بە هێزەکانى پێشمەرگە لەنێوان پێشمەرگەکان و کارمەندانى بازگەکە لێکتێنەگەیشتنێک ڕوویداوە لەئەنجامدا بۆتە دەمەقاڵی و شەر، لەلایەن پێشمەرگەکانەوە بەچەقۆ هێرشکراوتە سەر چەند کارمەندێکى ئاسایش و بریندار کراون، بەداخەوە (عەریف/ شاخەوان احمد محمود) کارمەندانى ئاسایشی بازگەى تاسڵوجە بەهۆى سەختى برینەکەى شەهید بوو”.
ئاماژه بهوهشدراوه، “دواى دروست بوونى کیشەکە توانرا بەهەوڵ و هیمەتى هەموو لایەک ئاڵۆزیيەکان کۆتایی پێبهێنریت و دەستبەجێ لیژنەى لێکۆڵینەوە پێکهێنرا، بۆ ئەوەى یاسا بەرقەرار بێت، هەردوو لایەنى هۆکارى دروستبوونى کێشەکە بەفەرمانى بەڕێز دادوەر ڕاگیراون”.
دهقی ڕوونكردنهوهكه
سەر لەبەیانى ئەمرۆ (10/2/2021) کاتژمێر (10:30)ى سەر لەبەیانى لەبازگەى تاسڵوجە سەر بە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى لەکاتى تیپەربوونى ئۆتۆمبێلیکى سەر بە هیزەکانى پێشمەرگە لەنێوان پێشمەرگەکان و کارمەندانى بازگەکە لێکتێنەگەیشتنیک ڕوویداوە لەئەنجامدا بۆتە دەمەقاڵی وشەر لەلایەن پێشمەرگەکانەوە بەچەقوو هێرش کراوتە سەر چەند کارمەندێکى ئاسایش و بریندار کراون, بەداخەوە (عەریف/ شاخەوان احمد محمود) کارمەندانى ئاسایشی بازگەى تاسڵوجە بەهۆى سەختى برینەکەى شەهید بوو و پینچ کارمەندى دیکە بریندار بوون, دواى دروست بوونى کیشەکە توانرا بەهەوڵ و هیمەتى هەموو لایەک ئاڵووزیەکان کۆتایی پێ بەهێنریت و دەست بەجێ لیژنەى لێکۆڵینەوە پێکهێنرا بۆ ئەوەى یاسا بەرقەرار بێت, هەردوو لایەنى هۆکارى درۆستبوونى کێشەکە بەفەرمانى بەڕێز دادوەر ڕاگیراون ,لێرەوە پرسە وسەرەخۆشی خۆمان بۆ گیانى پاکی ئەو هاوڕێیەمان ڕادەگەینین و خوازیارین دوا گۆستیان بێت
لەگەڵ ڕێزدا.
بەشی راگەیاندن و پەیوەندیکان
بەڕێوەبەرایەتى یٔاسایشى پارێزگاى سلێمانى