پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگر کەوتنەوەیەک لە ناحیەی بەرزنجە بووە هۆی سووتانی پوش و پاوانێکی زۆر.
ئەمڕۆ یەکشەممە3ی ئەیلول، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگرێك لە سنوری گوندەکانی ( بیوەك ، زڵزڵە ، چنارە )ی سەر بە ناحیەی بەرزنجە کەوتەوە و بووە هۆی سوتانی نزیکەی 500 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی.
ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ بیستنی هەواڵەکە کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی بەرزنجە دەرچوون بۆ شوێنی دیاریکراو و بە هاوکاری خەڵکی گوندەکان توانیان بە ماوەی هەشت کاتژمێر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن .
ڕوونیکردەوە، هۆکاری ئاگرەکە نادیارە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەو بارەیەوە بەردەوامە .