ئەمریکا 14 سەکۆی مووشەکیی حوسییەکانی تێکشکاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی گشتیی سوپای ئەمریکا – سێنتکۆم رایگەیاند، وڵاتەکەی زنجیرە هێرشێکی نوێی بۆسەر چەکدارانی حوسییەکان لە یەمەن ئەنجامداوە و ژمارەیەک سەکۆی هەڵدانی مووشەکی ئەو گرووپەی لەنابردووە کە بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بارهەڵگرەکان لە دەریای سوور ئامادەکرابوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەکاتی ناوخۆیی یەمەن، ئەمریکا لەرێگەی مووشەکەوە 14 بنکە و سەکۆی هەڵدانی مووشەکی حوسییەکانی یەمەنی تێکشکاند.

هێرشەکەی ئەمریکا لەرێگەی مووشەکی تۆماهۆکەوە ئەنجامدران و کەشتیی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس فلۆریدا، کەشتییە جەنگییەکان و ژێردەریاییەکانی ئەو وڵاتەوە ئەنجامدراون.

چەند کاتژمێرێک پێش هێرشەکەی ئەمریکا، حوسییەکانی یەمەن کەشتییەکی ئەمریکایان لە کەنداوی عەدەن لە دەریای سوور بۆ دووەمجار لەم هەفتەیەدا بەئامانج گرت، بەگوێرەی زانیارییەکانی سێنتکۆم، هێرشەکەی سەر کەشتییە ئەمریکیەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنها رووکاری کەشتییەکە زیانی پێگەیشتووە بەڵام دواتر توانیوویەتی بەسەلامەتی لە شوێنەکە دووربکەوێتەوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەهاوکاری بەریتانیا و هێزەکانی هاوپەیمانان هێرشێکی بەرفراوانیان بۆسەر بنکە و بارەگاکانی حوسییەکانی یەمەنیان لەناو خاکی یەمەن ئەنجامدا، ئەمەش بەهۆی بەئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکانی رۆژئاوا و ئەمریکا لەلایەن ئەو گرووپە چەکدارییەوە لە دەریای سوور.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا