شەممەی داهاتوو ئەردۆغان سوێندی یاسایی دەخوات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی شەممەی داهاتوو، سەرۆككۆماری هەڵبژێردراوی توركیا سوێندی یاسایی دەخوات و هەمان رۆژ كابینەی نوێی حكومەتەكەی رادەگەیەنێت.

بڕیارە رۆژی شەممە، 3ی حوزەیرانی 2023، دەستەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا ئەنجامی كۆتایی قۆناغی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا رابگەیەنێت و، بڕیارەكە لە رۆژنامەی فەرمییدا بڵاوبكرێتەوە.

بەپێی رۆژژمێری یاسای هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری توركیا، دوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن و بڵاوبوونەوەی لە رۆژنامەی فەرمیدا، پێویستە لە ماوەی 48 كاتژمێردا سەرۆك كابینەی نوێی ئاشكرا بكات و تەواوی ئەندامانی كابینەكە لە ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەماندا سوێندی یاسایی بخۆن.

بەوپێیە، ئێوارەی رۆژی شەممە 3ی حوزەیرانی 2023، رەجەب تەیب ئەردۆغان وەك سەرۆكی هەڵبژێردراوی توركیا، دەچێتە ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمانی توركیا و سوێندی یاسایی دەخوات. دواتر ناوی وەزیرانی كابینەكەی رادەگەیەنێت و هەمان رۆژ لەگەڵیاندا كۆدەبێتەوە.

رۆژی 4ی حوزەیرانیش، وەزیرانی كابینە نوێیەكەی حكومەتی توركیا لە بەردەم 28ەمین خولی پەرلەمانی ئەم وڵاتەدا سوێندی یاسایی دەخۆن. بەمەش رۆژی 5ی حوزەیران، لەگەڵ وەزیرانی پێشوو ئاڵوگۆڕی دەسەڵات دەكەن و دەستبەكار دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا