پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە24ی ئایار، بڕیارە دادگای فیدڕاڵی دەربارەی دەستووریی بوون و نەبوونی درێژکردنەوەی تەمەنی هەر سێ سەرۆکایەتییەکی هەرێمی کورستان کۆببێتەوە و بڕیاربدات.
بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی دادگای فیدڕاڵی دەربارەی ئەو سکاڵایە، کە دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و هەردوو سەرۆکایەتییەکە تۆمارکراوە بەڕێوەبچێت.
هاوکات، بڕیارە لە دانیشتنەکەدا وەفدێکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەبێت.
لەکاتێکدا، ئەم کۆبوونەوەیە لەدوای چوارجار دواخستن بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامبدرێت.