کەشناسی: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان نمەبارن دەبارێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 8ی نیسان، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەدوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەواری تەواو و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ڕۆژی پێشوو.

سبەی یەک شەممە 9ی نیسان، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەزۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆماری ڕۆژی پێشوو بەرزتردەبێت.

بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 31 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سلێمانی و دهۆک دەبێت کە 24 پلەی سیلیزیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا