پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی کردەسەر پارێزگای حمس لە سوریا و چەند پێگەیەکی کردەئامانج.
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوە خۆجێیەکانی سوریا، هێرشەکەی ئیسرائیل ژمارەیەک لە پێگەی هێزەکانی حکومەتی سوریا و هێزەکانی نزیک لە ئێرانی کردووەتەئامانج.
هاوکات، پێنج سەربازی سوپای سوریا بریندارن و ژمارەیەک لە چەکدارانی سەربە گروپەکانی نزیک لە ئێران کوژراون.
لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئیسرائیل چەندین هێرشی ئاسمانی بۆسەر سوریا ئەنجامداوە، کە نوێترینیان هێرشەکەی 31ی ئادار بوو تێیدا ڕاوێژکارێکی سەربازی سوپای پاسداران کوژرا.