سزایەكی قورسی كارگەكەی پەرلەمانتارەكەی پارتی درا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی كارگەی غازی شارەزوور كە خاوەنەكەی هەڵكەوت ئەنوەر خەلیفە، پەرلەمانتاری پارتییە لە پەرلەمانی كوردستان بەهۆی فرۆشتنەوەی ئەو بڕە غازەی كە بۆی دابین كراوە بە فەلی و لە دەرەوەی كارگەكە سزا داوە.

بەپێی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بە ژمارە 403 لە رۆژی 28_10_2021 دەرچووە هاتووە، كارگەی غازی شارەزوور لە بەرواری 11ی تشرینی یەكەمی 2021، بڕی ( 20080) واتە 20 تۆن و 80 كیلۆگرام غازی حكومی وەرگرتووە و ڕاستەوخۆ بە فەلی فرۆشتوویەتییەوە بەبێ ئەوەی بەسەر هاووڵاتیان دابەشی بكات.

بەپێی نوسراوەكە، خاوەنی كارگەكە بەڵێننامەی لێوەردەگیرێت كە كاری لەوشێوەیە دووبارە نەكاتەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە دانیشتنی پەرلەماندا هەڵكەوت ئەنوەر، خاوەنی كارگەكە و ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان باسی لەوەكرد كە كارگەی غازی هەیە بەڵام بەهۆی ئەوەی پارتییە غازی پێنادەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا