چی لەپشت سەردانەکەی جەهەپەوەیە بۆ کوردستان؟

پۆڵەتیک پرێس

پارتی گەلی کۆماری تورکیا، کە پێشتر لەلایەن مستەفا ئەتاتورک دامەزرێنرا، هەنگاوێک بۆ زیندووکردنەوەی رۆحی دامەزرێنەری پارتەکە دەگرێتەبەر لەڕێی زیادکردنی پەیوەندی و گفتوگۆکانی لەگەڵ ئیدارەی کورد لە هەرێمی کوردستان.

پارتی گەلی کۆماری سروشی خۆی لە دروشمێکی ئەتاتورک وەردەگرێت کە دەڵێت: “ئاشتی لە ناوخۆ، ئاشتی لە جیهان”، ئەم دروشمەش بۆ دروستکردنی پردێک بەکاردەهێنێت لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆکردنەوەی دەنگی کوردەکان.

ئەم هەنگاوەی پارتی گەلی کۆماری تورکیا کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توکیایە پێدەچێت لەپێناو کۆکردنەوەی پاڵپشتی کوردەکانی تورکیا بێت، بەر لە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا کە بڕیارە ساڵی 2023 بەڕێوەبچێت.

تورکیا بەهۆی ئەو بەربەستە دیبلۆماسییانەی هاتنە بەردەمی، جگە لەوەش مەیلی ئەو وڵاتە بۆ دۆسیەی ئەفغانستان، وایکرد ئامادەیی لە عێراق کەمببێتەوە.

بە ئامادە نەبوونی ئەردۆغان لە کۆنگرەی بەغدا، رەنگە تورکیا هەلی ئەوەی لەدەستدابێت کە رایەکی سەرکردانەی هەبێت لە بنیادنانەوەی عێراق

28ی ئابی رابردوو، عێراق کۆنگرەیەکی هەرێمیی رێکخست بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆڵی نوێی وڵاتانی عەرەبی وەک نێوەندگیر، هەر لەو کۆنگرەیەدا هەل درایە وڵاتانی بەشداربوو رای خۆیان لەسەر دووبارە بنیادنانەوەی عێراق بڵێن.

عێراق لەئێستادا لە هەوڵدایە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و کردنەوەی دەرگا بەڕووی وەبەرهێنان و پڕۆژەکانی بیناسازی لەو ناوچانەی بەهۆی گروپە چەکدارەکانی داعشەوە زیانیان بەرکەوت.

لەو کۆنگرەیەدا ژمارەیەک سەرکردەی وڵاتانی چواردەور و ئەوروپا ئامادەییان هەبوو، لەنێویشیاندا عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسڕ، شا عەبدوڵـڵای ئوردن، شێخ تەمیم بن حەمەد ئەمیری قەتەر، ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا و مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا.

کۆتایی هەفتەی رابردوو فەڕەنسا رایگەیاند، کۆمپانیای تۆتال ئینێرجی گرێبەستێکی بە بەهای 27 ملیار دۆلار واژۆ کردووە بۆ وەبەرهێنان لە نەوت و گاز و بەرهەمهێنانی وزەی خۆر لە عێراق، ئەوەش لەکاتێکدایە لە ئێستادا عێراق بە قەیرانێکی گەورەی وزەدا تێدەپەڕێت.

بە ئامادە نەبوونی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە کۆنگرەی بەغدا، رەنگە تورکیا هەلی ئەوەی لەدەستدابێت کە رایەکی سەرکردانەی هەبێت لە دووبارە گەشەسەندن بەو وڵاتەی ناکۆکی و گرژییەکان پارچە پارچەیان کردووە.

ئەم جموجوڵانەی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکەی تورکیا وا لێکدەدرێتەوە کە هەوڵێکە بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی دەنگی کوردەکان

5ی ئەیلوول شاندێکی پارتی گەلی کۆماری سەردانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، ئەمەش هەنگاوێکی لەناکاو بوو، لەمبارەیەشەوە ئاماژە بەوە دەکرێت، پارتی گەلی کۆماری ئامادەکاری کردووە بۆ بنیادنانی ئەو سەرەتا دیبلۆماسییەی پلانی بۆ داناوە تا بتوانێت ببێتە براوەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2023 لە ساڵیادی 100 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری تورکیا.

لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی هەرێم بڵاویان کردەوە، ئەو سەردانەی پارتی گەلی کۆماری بە سەرۆکایەتی ئوگوز کائان سالیجی، یەکەمین سەردانی لەو شێوەیە بوو بۆ هەرێمی کوردستان، کە تیایدا لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی هەرێم کۆبووەوە.

پارتی گەلی کۆماری بەشێوەیەکی ئاشکرا ئامادەیی هەیە لە ناوچەکانی وان و هەکاری و باتمان کە زۆرینەی دانیشتووانەکانیان کوردن، دەشوترێت، لەمیانەی سەردانی ئەو شاندە بۆ کەرکوک، گفتوگۆ کراوە لەسەر پێکهێنانی دەستەی پارتی گەلی کۆماری بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەم جموجوڵانەی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکەی تورکیا وا لێکدەدرێتەوە کە هەوڵێکە بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی دەنگی کوردەکان یان هەوڵێکە بۆ هەماهەنگی شاراوە لەگەڵ پارتی دیموکراتی گەلان، بەتایبەتی پارتی گەلی کۆماری دەیەوێت دەنگی پشتیوانانی پارتی دیموکراتی گەلان بۆ خۆی رابکێشێت لە حاڵەتێکدا ئەگەر هەوڵەکانی داخستنی ئەو پارتە کوردیە تا کاتی هەڵبژاردنەکانی تورکیا سەربگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا