پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بەپێی زانیارییەكان بەغدا لە ناردنی 200 ملیار دیار بۆ هەرێم بەردەوام بەردەوام دەبێت بۆیە پێویستە ھیچ لێبڕینێک نەبێت، هاوكات ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت بەگویرەی رێككەوتنی نێوان هەرێم و ناوەندو بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ناردنی 200 ملیارەكە بەردەوام دەبێت.
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاندووە، ئێستا بەداھاتی ناوخۆ‌و کۆی داھات لە پێویستی موچە زیاترە بۆیە پێویستە پرۆژە خزمەتگوزارییەكان دەستپێبکاتەوە.
لەلایەكی دیكەوە، شێروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له پەرلەمانی عێراق بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، به‌گوێره‌ی یاسای بودجه و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا كراوه، دەبێت ناردنی 200 ملیار دینارەی بەغدا بۆهەرێمی كوردستان بەردەوام بێت.
وتیشی، به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه‌ی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق واژوو كراوه، به‌م نزیكانه به‌غدا 200 ملیار دیناری دیكه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ده‌كات لەبەر ئەوەی بڕیاری ئەنجومەنی عێراق دەڵێت ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی یاسای بودجە لەنێوان هەرێم و ناوەند جێبەجێدەكرێت.
راشیگەیاند، به‌گوێره‌ی یاسا به‌م نزیكانه به‌غدا 200 ملیاری دیكە بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئەو كاتەی وردبینیكردن له داهاتی ناوخۆ و خاڵەسنورییەكانی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو ده‌بێت، حكومه‌تی عێراق ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌شێوه‌ی مانگانه بۆ هه‌رێمی كوردستان دەنێرێت.