رۆژانە 30 هەزار بەرمیل نەوت لەکێڵگەیەکی هەرێم بەرهەمدەهێنرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمپانیای گازپرۆم ئۆیڵ تایبەت بەبەرهەمهێنانی نەوت رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لەکێڵگەی سەرقەڵا لەهەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 30 هەزار بەرمیل نەوت بۆ هەر رۆژێک.

ئەمڕۆ هەینی کۆمپانیای گازپرۆم ئۆیڵ رایگەیاند، چوارم بیری نەوتیان لەهەولێر هەڵکەندووە و ئەوەش بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی بەرهەمهێنان.

کۆمپانیا نەوتییە روسیەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، ساڵی رابردوو زیاتر لە 1.2 ملیۆن بەرمیل نەوت لەکۆی 9.3 بەرمیل نەوت لەکێڵگەی سەرقەڵا بەرهەمهێنراوە.

باسی لەوەش کرد، لەماوەی 10 ساڵی کارکردنی کۆمپانیاکە لەکوردستان، پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتیان لەکێڵگەی سەرقەڵا بەرهەمهێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا