پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک/ گەرمیانی پارتی ڕایدەگەیەنێت “پارتی لەهەوڵدایە بۆ گەڕانەوە بۆ کەرکوک، گەر پێش هەڵبژاردنیش نەگەڕێینەوە، ئەوا قسەی ترمان دەبێت”.
دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 بەهۆی ریفراندۆمەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزە كوردییەكان و لایەنی عێراقی روویدا بەوهۆیەوە كورد لەوناچانە پاشەكشەیان كرد، بەڵام جگە لە پارتی تەواوی لایەنە كوردییەكانی دیكە بەبێ بوونی هیچ گرفتێك گەڕانەوە بۆ ئەو ناوچانە.
كەمال كەركوكی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک/ گەرمیانی پارتی لە دیدارێكدا بۆ دەنگی ئەمریكا رایگەیاندووە “یاسای هەڵبژاردنی عێراق، ناعەدالەتی تێدایە و دژی دەستورە، دژی یەکسانی و مافی مرۆڤە، لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم زۆر دژی کوردە”.
دەشڵێت “وەك پارتی كاندیدمان بۆ هەڵبژاردن هەیە لەكەركوك، بەڵام ئێستا لەگفتووگۆداین، گفتووگۆکان بە ئاراستەی عەدالەت و یەکسانین، گەر عەدالەت و یەکسانی ڕانەگیرێت، بارەگا نابەینەوە بۆ کەرکوک”.