پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دژی دانەمەزراندنیان لە هەردو پارێزگای سلێمانی و هەولێر، ژمارەیەكی زۆر لە دەرچوانی دانەمەزراوی زانكۆكان دەستیان بە گردبونەوە و خۆپیشاندان كرد.
ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی تەموزی 2021، ژمارەیەك لە دەرچووە دانەمەزراوەكانی زانكۆ لە بەشە جیاوازەكان دەستیان بە گردبونەوە و ناڕەزایەتی دەربڕین كرد، دژی دانەمەزراندنیان.
بەشێك لەو دەرچوانە پزیشكانی دانەمەزراون و لەگردبونەوەكەدا رایانگەیاند “لەساڵی 2015وە لەمافی دامەزراندن بێبەشكراون و لەكاتێكدا مافی دامەزراندنیان بەپێی ماددەی سێی یاسای ژمارە شەشی ساڵی 2000 مافێكی تەواو یاساییە، بەڵام ئەو یاسایە لەهەرێم پێشێلكراوە، بەڵام لە خوارو ناوەڕاست كاری پێدەكرێت.
بەوتەی ئەو پزیشكانە دانەمەزراندنیان كاری كردووەتە سەر بژێوی ژیانی دەرچوان و بەوەش خوێندكارانی بەشە پزیشكیەكان هیچ هیوایەكیان بەخوێندن و داهاتویان نییە.