پۆڵەتیك پرێس
دەزگای دژە تیرۆری یەكێتی لەبارەی تێوە گلانی ژمارەیەك لە هێزەكانی دژە تیرۆری سەر بەهەرێم لە كەیسی كوشتنی قاسم سولەیمانی لە روونكردنەوەیەكدا رایدەگەیەنێت “بەشداربووانی هێزەكەمان لەكردەوەی لەوجۆرە رەتدەكەینەوە و ئامادەین بۆ وەڵامی هەر پرسیارێكی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە تیرۆركردنی ناوبراو”.
دەقی رونكردنەوەكەی دژەتیرۆری یەكێتی..
شه‌وی ٨ \٩-٥-٢٠٢١ راپۆرتێك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تیایدا به شێوه‌یه‌كی ناڕوون تۆمه‌تی به‌شداربوون له كه‌یسی تیرۆركردنی ژه‌نراڵ قاسم سلێمانی ده‌خاته سه‌ر چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی كوردی و له شوێنێكی تر ناوی هێزێكی دژه تیرۆری سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان هاتووه، گه‌رچی یٔێمه نازانین كه نووسه‌رانی راپۆرته‌كه مه‌به‌ستیان له كام هێزی دژه تیرۆره له كوردستان، چونكه به‌داخه‌وه تا ئێستاش وه‌ك ئاشكرایه، دوو هێزی پێشمه‌رگه و دوو ئاسایش و دوو هه‌واڵگری و دوو دژه تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ئێمه‌وه وه‌ك هێزه‌كانی دژه تیرۆر هه‌بێت، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاگاداربوون و به‌شداربوونی هێزه‌كه‌مان له كرده‌وه‌ی له‌وجۆره‌دا ره‌دده‌كه‌ینه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر راپۆرته‌كه په‌یوه‌ندی به لایه‌نه‌كه‌ی تره‌وه هه‌بێت ئه‌وا حه‌قی وایه خۆیان روونكردنه‌وه بده‌ن، به‌تایبه‌ت كه ئێمه یٔاگاداری هیچ چالاكییه‌كی ئه‌وان نین وئه‌وان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن.
ژه‌نراڵ قاسم سلێمانی هاوڕێیه‌كی نزیكی خوالێخۆشبوو هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بووه و، دەزگای دژە تیرۆر رۆژگارێك لەو سەنگەرەدا شەڕی دژ به تیرۆریزمی كردووه کە قاسمی سڵێمانییش تیایدا دەجەنگا. ئاشکرایە کە بە تیرۆرکردنی سه‌ركرده‌یه‌كی له‌م ئاسته، هەرێمی کوردستان دۆستێکی مێژوویی خۆی لەدەستدا و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش هاوڕێیەکی مام جەلالی لەدەستچوو.
شایانی بیرهێنانه‌وه‌یه كه حكومه‌تی ئێران و حكومه‌تی عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسی بهیٔامانجگرتنی فه‌رمانده باڵاكه‌ی ئێران له عێراق، له ساڵی رابردووه‌وه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شیان پێكهێناوه بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی بكه‌ره‌كانی ئه‌و كرده‌وه‌یه و، بۆ ده‌ستنیشان كردنی بكه‌ره‌كانی چاوه‌ڕوانی راپۆرتی میدیایی ناكه‌ن، ئێمه‌ش ئاماده‌ین بۆ وه‌ڵامی هه‌ر پرسیارێك.
سه‌رباری ئه‌مانه‌ش، ئێمه یٔه‌و گریمانه‌یه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین كه ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگریی ناوخۆیی له هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستی هه‌یه له هه‌وڵدان بۆ تێوه‌گلاندنی ده‌زگاكه‌مان، به‌تایبه‌ت كه ئاگادارین ماوه‌یه‌كه ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵگرییه، (به‌شێكی تایبه‌ت)ی پێكهێناوه بۆ دزه‌پێكردنی زانیاریی چه‌واشه بۆ میدیا ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان و، ده‌یانه‌وێت به هه‌ر نرخێك بووه زیان به ناوبانگ و ئاسایش و ئارامیی هه‌رێمی كوردستان و زۆنی سه‌وز بگه‌یه‌نن. بڵاوكردنه‌وه‌ی یٔه‌م راپۆرته هه‌واڵه‌ش تایبه‌ت به شه‌هیدكردنی حاجی قاسم سلێمانی له‌م كاته‌دا، و لكاندنیشی به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه له‌لایه‌ن میدیاكانی پارتییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌یه قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه بكه‌نه‌وه كه به‌هۆی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سك، دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و یاریكردن به چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستان، به‌ر پێگه حزبی و سیاسی و دیپلۆماسییه‌كه‌یان كه‌وتووه، به‌تایبه‌تتریش دوای سكانداڵی ده‌ستگیركردن و زیندانی كردنی رۆژنامه‌نووسی گه‌نجی كورد به تۆمه‌تی بێ بنه‌ما، كه متمانه‌ی لای خه‌ڵك و ده‌ره‌وه‌ش بۆ نه‌هێشتوون.
وته‌بێژی ده‌زگای دژه تیرۆر