سوپای عێراق ئۆپراسیۆنی شێرەكانی جەزیرەی دەستپێكرد

پۆڵەتیك پرێس
شانەی ئەمنی عێراقی رایگەیاند، هێزەكانی سوپا لەناوچەكانی خۆرئاوای عێراق ئۆپراسیۆنێكی فراوانیان لەژێر ناوی شێرەكانی جەزیرە دژ بە چەكدارانی داعش ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەنراوی شانەی ئەمنی عێراقی، ئەمڕۆ دوو شەممە 1ی شوبات هێزەكانی سوپا بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان لەدژی پێگەو موڵگەی گروپە چەكدارەكانی داعش دەست پێكردووە.

باس لەوەشكراوە، ئامانج لە ئۆپراسیۆنەكە وێرانكردنی پێگەو مۆڵگەی گروپە چەكدارەكانی داعشە لەناوچە بیابانەكانی خۆرئاوای عێراق.

هاوكات ئەوە خراوەتەڕوو، لەئۆپەراسیۆنەكەدا هەریەكە لە هێزەكانی فەرماندەیی كردەكانی جەزیرەو سەڵاحەددین و خۆرئاوای موسڵ تێیدا بەشداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا