پۆله‌تیك سپۆرت
ناسر خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریسان جێرمان به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كرد و دڵیدایهوه، چونكه میدیاكانی ئیسپانیا بابه‌تی رۆشتنی سێرجۆ رامۆسیان له‌سه‌ر گهورهكردۆتهوه! كه گوایه ده‌یه‌وێت روو بكاته پاریس.
ڕۆژنامەنوسانی به‌رنامه‌ی (ئیل شیرینگیتۆی) ئیسپانی لە کۆتا به‌رنامه‌دا بڵاویانکرده‌وه ناسر خلێفی خاوەنی یانەی پاریسان جێرمان گوایه به نهێنی لەگەڵ سێرجۆ ڕامۆسی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید گرێبه‌ستی كردووه، تاوه‌كو به‌رگریكاره‌كه‌ی مێره‌نگی لە ساڵی داهاتوو هاوشانی میسی لە خولی فەرەنسا یاریی بکات.
ڕۆژنامەی مارکا ده‌نوسێت:
خلێفی پەیوەندیەکی دۆستانەو توندوتۆڵی لەگەڵ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید هەیە و بە بەرپرسانی یانە ئیسپانیەکەی وتوو بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ڕامۆس پەیوەندی پێکنەهێناوە ژێر بەژێر و کارێکی وەها هه‌رگیز ناكه‌ن.