پۆڵەتیک پرێس
ساڵی ٢٠٢٠ ساڵێک بوو پڕر لە رووداوی جیاواز، چ لەسەر ئاستی سیاسی یاخود تەندروستی و کۆمەڵایەتی و هونەری، لێرەدا چەند وێنەیەک دەخەینەڕوو بە کورتی پێناسەی ئەو ساڵە دەکات.
١- کوژرانی قاسم سولەیمانی
سەرەتای کانوونی دووەمی ئەمساڵ قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە بۆردومانێکی ئەمریکادا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای پایتەختی عێراق کوژران.
٢- رۆژووشکاندن لەناوەڕاستی داروپەردووەکانی سوریا
لە ناوچەیەکی سەر بە پارێزگای حەلەب لە سوریا، دانیشتووانی ناوچەکە لە مانگی رەمەزاندا، بەیەکەوە سەرقاڵی شکاندنی رۆژووەکانیانن.
٣- تەقینەوەی بەندەرەکەی بەیروت
لەم وێنەیەدا کاریگەرییەکانی تەقینەوەی بەندەری بەیروت دەردەکەوێت کە بووەهۆی گیانلەدەستدان و بریندار بوونی هەزاران دانیشتووی لوبنان.
٤- کۆتاییەکی ئەرێنی لە وێرانبوونی ئیزمیر
ئایدای تەمەن چوار ساڵان، لەدوای ٩١ سەعات لەو بومەلەرزەیەی کە بە هێزی ٦.٦ پلەی رێختەر ئیزمیری هەژاند، رزگاری دەبێت.
٥- ساڵی کۆرۆنا و باوەشی پلاستیکی
لەم وێنەیەدا ئۆلیڤیا گرانت ئەکتەری بەریتانی داپیرەی لە باوەش دەگرێت بەڵام بەشێوەیەکی جیاواز و بەبێ بەرکەوتنی راستەوخۆ لە ترسی گواستنەوە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
٦- جۆ بایدن و کامالا هاریس دۆناڵد ترەمپ دووردەخەنەوە
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بووەهۆی دوورخستنەوەی دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و مانگی داهاتوو بەشێوەیەکی فەرمی دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا.
٧- کوژرانی جۆرج فڵۆید و خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا لەژێر ناوی ژیانی رەشپێستەکان گرنگە
لەدوای ئەوەی پۆلیسی ئەمریکا جۆرج فڵۆیدیان کوشت، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە سەرجەم ویلایەتەکانی ئەمریکا دژی رەگەزپەرستی سەریان هەڵدا.
٨- گیانلەدەستدانی دیێگۆ مارادۆنا
لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا، دیێگۆ مارادۆنا ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
٩- کوژرانی زانای ئەتۆمی ئێران
ئەمساڵ ساڵێکی تراژیدی بوو بۆ ئێرانییەکان، بەتایبەت لەدوای کوژرانی موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمی ئێران.
١٠- ئاگرکەوتنەوە لە کالیفۆرنیا
ئاگرێکی گەورە لە کالیفۆرنیا هەتا واشنتۆن لە ئەمریکا کەوتەوە کە بووەهۆی سوتانی ملیۆنان دۆنم زەوی و ئاوارەبوونی هەزاران هاوڵاتی.