پۆڵه‌تیك پرێس:
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئاماده‌كاریی سه‌ربازیی بۆ ئه‌گه‌ری هێرشی نوێی توركیا بۆسه‌ر سه‌رێ كانی ده‌كه‌ن.
له ڕۆژئاوای كوردستان جموجوڵه‌كانی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به توركیا به‌ئاڕاسته‌ی هێرشی نوێن بۆسه‌ر سه‌رێ كانی، كه مه‌به‌ست لێی كۆنترۆڵكردنی ڕێگه‌ی (M-4)ـه له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، كه هاوكات ڕێگه‌یه‌كی ستراتیژییه بۆ هه‌سه‌ده.
هه‌سه‌ده ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ئاماده‌كارییه سه‌ربازییه‌كانی زیادكردووه، هاوكات له‌گه‌ڵیدا ناوبه‌ناو چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان بۆردوومانی هه‌سه‌ده ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌سه‌ده وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر نرخێك بووه پارێزگاری له سه‌رێ كانی بكه‌ن، چونكه له‌ده‌ستدانی ڕێگه‌ی (M-4) به‌واتای له‌ده‌ستدانی ڕێگه‌ی گه‌یشتن به حه‌له‌ب، مه‌نبه‌ج و كۆبانێ.
له‌چه‌ند كاتژمێری ڕابردووودا كاروانێكی نوێی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌ده‌روازه‌ی وه‌لید له هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌یشته قامیشلۆ، تا ئێستاش به‌رپرسانی ئه‌مریكا هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی نوێی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان.