ئەتەڵانتا دۆڕایەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
جارێكی تر یانەی ئەتەڵانتا بیرگامۆ تووشی دۆڕان هاتەوە ئەمجارە لە سەر یاریگاكەی خۆشی كە ئەمەش بۆ ئەو یانەیە كە چاوەڕوان دەكرا كێبڕكێی زۆر گەورە بكات لەم وەرزەدا، بەڵام ئەو جۆرە دۆڕاندنانە پێ‌ دەچێت دووری بخاتەوە لە خەونی ململانێ‌ كردن لە سەر نازناوەكە هاوشان لەگەڵ ئەو یانانەی تر كە دەیانەوێت ململانێ‌ بكەن لەگەڵ یۆڤنتۆس كە ئەویش ئەمشەو میوانداری هیلاس فیرۆنا دەكات.

یارییەكانی كالچیۆ بەردەوام دەبن لە دوا یاری هەفتەكەدا كە سبەی شەو دووشەممە بەڕێوە دەچێت لوتكەی نێوان میلان و ڕۆما دەبینین كە ناسنامەی گەڕەكە دەبێت.

ئەنجامی یارییەكانی شەممە
ئەتەڵانتا 1 X سامبادۆریا 3
جەنەوا 0 X ئینتەر 2
لاسیۆ 2 X بۆلۆنیا 1

یارییەكانی یەك شەممە
كالیاری X كرۆتۆنی
پارما X سبیزیا
بینفینتۆ X ناپۆلی
فیرۆنتینا X ئۆدینێزی
یۆڤنتۆس X هیلاس فیرۆنا

شەوی دووشەممە
میلان X ڕۆما          سەعات 9.45 ی شەو

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا